ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی ڕێبه‌ندان، هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم له شاره‌كانی كه‌ره‌ج و قه‌زوێن هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی شارومه‌ندانی به‌هایی و دوو كه‌سیان به ناوه‌كانی فه‌ریبا میساقی و عێرفان ئێشراقی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، خانووی ١٤ شارومه‌ندی به‌هایی له شاره‌كانی خۆڕه‌مده‌شت، گه‌وهه‌رده‌شت و مێهرشاری كه‌ره‌ج به ناوه‌كانی پژمان ڕه‌زایی، په‌یمان ڕه‌زایی، مێهرانه موتله‌ق ئارانی، نازیلا ڕه‌ئیسی، نه‌وا ئه‌نساری، نه‌سیم ئه‌نساری، هوما شه‌عبانپور، شه‌مسیه شه‌هبازیان، فه‌رهوود یه‌زدانی، ئالیس ته‌یمووری، فه‌ریبا میساقی، سه‌وگه‌ند ڕه‌نگڕه‌ز، شه‌وقی ته‌بیانی و عێرفان ئێشراقی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه پشكێندراوه و دوو كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونه‌ته‌وه.