18
ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی ڕه‌شه‌مه، هێزه ئه‌منیه‌كانی كۆماری ئیسلامی هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی سه‌عدوڵا ئایینی له شارستانی دێهلۆڕان و ناوبراویان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
سه‌عدوڵا ئایینی له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا له شاری دێهلۆڕانه كه له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌ته‌كانی “تێكدانی ئاسایشی وڵات“، “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “هاندانی خه‌ڵك بۆ توندووتیژیی دژ به حكوومه‌ت” به ١٢ ساڵ و یه‌ك ڕۆژ زیندان مه‌حكووم كراوه.