ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی باوكی عه‌بدۆلسه‌لام قادر گه‌ڵوان له شاری شنۆ و كه‌لووپه‌له‌كانیان تێك دا.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی دادخوازی قادر گه‌ڵوان و وێڕای بێڕێزی به ئه‌ندامانی خێزانه‌كه، ماڵه‌كه‌یان پشكنیوه و پێناسی باوك و دایكی عه‌بدۆلسه‌لامیان زه‌وت كردووه. شایانی باسه كه عه‌بدۆلسه‌لام قادر گه‌ڵوان له ڕێكه‌وتی ٣٠ی خه‌رمانانی ١٤٠١، هاوكات له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شاری شنۆ به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی بریندار و پاش پێنج ڕۆژ به‌سته‌ری بوون له نه‌خۆشخانه‌ی شاری ورمێ گیانی به‌خت كرد. هه‌مان شه‌و سێ گه‌نجی دیكه‌ی شاری شنۆ به ناوه‌كانی ئه‌مین مه‌عرفه‌ت ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ، سه‌دره‌دین لیتانی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ و میلان حه‌قیقی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ به فیشه‌كی به‌کرێگیراوانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات گیانیان به‌خت كردبوو.