2
ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی خه‌رمانان، میلیشیاكانی سه‌ر به حكومه‌تی نوێی سوریا له سێ به‌روه هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی پاراستنی ناوچه‌كانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری حۆسهر له ڕۆژئاوای كوردستان.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێرشی میلیشیاكان بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه له لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیكه‌وه به توندی وڵامدراوه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، له به‌ندئاوی تشرین فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی توركیا هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ند شوێنێك و به‌م شێوه‌یه ئاگربه‌سته‌كه‌یان شكاندووه.