هێرشی هێزه‌كانی سپا بۆ سه‌ر گوندی میردووك له‌ ڕاسه‌ك

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٧ی خاكه‌لێوه‌، هێزه‌كانی سپای پاسداران به‌بێ هۆكار هێرشیان كرده‌ سه‌ر دانیشتووانی گوندی میردووك له‌ شارستانی ڕاسه‌ك و سێ كه‌سیان به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی به‌لووچ، هێزه‌كانی سپای پاسداران به‌ كاتی به‌یانی هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر دانیشتووانی گوندی میردووك و ڕێگه‌یان نه‌داوه‌ خه‌ڵك له‌ ماڵ بێته ده‌ره‌وه‌، ئه‌وانه‌شی كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ بوون، ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراون. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، سێ ئه‌ندامی خێزانێك به‌ ناوه‌كانی “نه‌زه‌رمحه‌ممه‌د، ئه‌مین و سه‌لمان ده‌هانی” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونه‌ته‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net