به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی گوڵان، هێزه‌كانی شاره‌وانی كرماشان به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هێرشیان كرده سه‌ر ده‌ستفرۆشانی چوارڕای ئۆجاق و چه‌ند كه‌سیان بریندار كرد.
هێرشی مه‌ئموورانی شاره‌وانی كرماشان بۆ سه‌ر ده‌ستفرۆشان له حاڵێكدایه كه پارێزگای كرماشان زۆرترین ئاماری بێكاری له نێو پارێزگاكانی ئێران هه‌یه و خه‌ڵك له ژێر گوشاری ئابووری ناچارن ڕوو له پیشه‌ی ده‌ستفرۆشی بكه‌ن. به وته‌ی هاونیشتمانیان، شاره‌دار و ئه‌ندامانی شۆرای شار سوئیستیفاده له ٧٣ ژن و كچی ئه‌و شاره ده‌كه‌ن و كه‌سانی بێ ڕه‌وشت، وكوو كارمه‌ندانی ئیجراییات داده‌مزرێنن. هه‌روه‌ها ناوه‌نده قه‌زایی و ئه‌منیه‌تیه‌كانی ئه‌و شاره شوێن په‌نجه‌یان له هه‌موو گه‌نده‌ڵییه‌ك دیاره و هیچ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار لێپرسینه‌وه‌یان لێ ناكات.