
ڕۆژی ڕابردوو، هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له هێرشێكی به‌رفراواندا بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كان و گونده‌كانی شارستانی خاش، كۆمه‌ڵێكی زۆر له شارومه‌ندانی بێ ناسنامه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری كۆماری ئیسلامی هاوكات له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی زۆر له هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم، به كه‌ره‌سته‌یه‌كی سه‌ربازی زۆره‌وه هێرشیان كرده سه‌ر گه‌ڕه‌ك و گونده‌كانی سه‌ر به شارستانی خاش و به توندوتیژییه‌وه كۆمه‌ڵێكی زۆر له هاووڵاتیانی بێ ناسنامه و په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان به بێ لێپرسینه‌وه یان لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك، ڕه‌وانه‌ی كه‌مپه‌كانی دیپۆرت كردنه‌وه‌ی شارومه‌ندانی ئه‌فغانستانی كراون كه ئه‌مه‌ش بووه به هۆی نیگه‌رانی بنه‌ماڵه به‌لووچه‌كان كه هێشتا له لایه‌ن ڕژیمی سته‌مكاری كۆماری ئیسلامییه‌وه ناسنامه‌یان پێ نه‌دراوه.