10
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی ڕه‌زبه‌ر، هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی نوێی سووریا، به‌ندئاوی تشرین و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و بهندئاوهیان به چڕی بوردمان كرد.
به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، هێزه‌كانی حكومه‌تی نوێی سووریا به‌ندئاوی تشرین و ماڵی كرێكارانی ئه‌و بهندئاوهیان به چڕی بوردمان كردووه و به هۆیه‌وه زیانێكی زۆر به‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه كه‌وتووه. له ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له چوارچێوه مافی پاراستنی ڕه‌وادا، خه‌ڵك و ناوچه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌پارێزن و به‌رپرچی هه‌ر جۆڕه هێرشێكی ده‌ره‌كه‌ی ئه‌ده‌نه‌وه.