4
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی جۆزه‌ردان، خه‌ڵكی گوندی دێهكه‌هانی كه‌هنووج له ئاست چالاكی مه‌عده‌نێكی سه‌ر به سپای پاسداران ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی، به‌ڵام هێزه سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم هه‌ڵیانكووتایه سه‌ر خه‌ڵك و هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چه‌ند كه‌سیان دا.
به وته‌ی ناڕازیان، مه‌عده‌نی كرۆمیتی كه‌هنووج له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه تاڵان ده‌كرێت و هیچ سوودێكی بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه نییه. شێوه‌ی ناستانداردی ده‌رهێنانی كڕۆمیت له‌لایه‌ن سپا بووه‌ته هۆی پیسبوونی خاك و ئاوی گوندی دێهكه‌هان و به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت، ژینگه و سرووشتی ناوچه‌كه‌یان به ته‌واوی تێك داوه.