ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی ڕێبه‌ندان، هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر دژبه‌رانی حه‌سری ڕێبه‌رانی ڕه‌وتی سه‌وز له به‌رده‌م زانكۆی تاران و سه‌دان گیانباز، خۆنه‌ویست، چالاكی سیاسی، بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید و دیله ئازادكراوه‌كانی سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران و عێراقیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی بانگه‌وازێك كه پێشتر له‌لایه‌ن چالاكیانی سیاسی بڵاو كرابوو، بڕیار بوو ڕۆژی پێنجشه‌ممه گیانبازان، خۆنه‌ویستان، بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده‌كان، تێكۆشه‌رانی سیاسی و دیله‌كانی سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران و عێراق كه ئێستا دژبه‌ری كۆماری ئیسلامیین، له‌به‌رده‌م زانكۆی تاران دا خۆپێشاندان بكه‌ن. هه‌ر له به‌یانیه‌وه هه‌زاران مه‌ئمووری ئه‌منیه‌تی و نیزامی ڕژیم له شه‌قامی ئینقلابی تاران جێگیر كران و به سه‌دان كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. ناسناوی به‌شێك له ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بریتیه له: ڕه‌حیم قۆمه‌یشی، ناسر دانشفه‌ر، ئه‌كبه‌ر سه‌راڕوودی، مه‌حموود ده‌ردكه‌شان، جه‌واد ده‌ردكه‌شان، سه‌عید و سه‌عیده مونه‌ته‌زی منداڵانی ئایه‌تۆڵڵا مونته‌زری.