52
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شه‌وی یه‌كشه‌ممه ١٣ی جۆزه‌ردان، هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كاسبكارانی پیرانشار و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه‌كانی حكوومه‌ت له گه‌ڕه‌كی كۆنهخانهی پیراشنار ماتۆڕی كاسبكارانیان ئاگر داوه و خاوه‌نی ماتۆڕه‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ناسناو و هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و هاووڵاتیانه له‌به‌رده‌ستدا نییه.