هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر مامۆستایه‌كی زمانی كوردی له‌ قووچان

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١ی ڕه‌شه‌مه‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی شاری قووچان بۆ دووهه‌مین جاری به‌رده‌وام به‌ مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “مێهران ڕه‌حیمی” هونه‌رمه‌ند و مامۆستای زمانی كوردی خه‌ڵكی خۆراسانی شومالی، هه‌وڵی ڕفاندنیان دا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مێهران ڕه‌حیمی” تا ئێستا چه‌ند جار له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كانی خۆراسانی شومالییه‌وه‌ بانگهێشت كراوه‌، به‌ڵام ناوبراو هیچ كات سه‌ردانی ئه‌و ناوه‌نده‌ حكوومه‌تیانه‌ی نه‌كردووه‌. ڕۆژی ڕابردوو هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات به‌ حوكمی قه‌زاییه‌وه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و كاتێك زانیان ناوبراو له‌ ماڵه‌وه‌ نییه‌، بنه‌ماڵه‌كه‌یان خسته ژێر گوشار و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردن و وتیان: مێهران تۆمه‌تباره‌ به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم و ئه‌بێ خۆی ڕاده‌ست بكات.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net