15
له ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی شاری سنه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی دوو چالاكی مه‌ده‌نی و سنفی فه‌رهه‌نگیان به ناوه‌كانی گۆران خودامورادی و ڕه‌زا شه‌ریفه و گۆرانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌زایان بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعات كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی ڕه‌زبه‌ر، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی شاری سنه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی گۆران خودامورادی و ناوبراویان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. هه‌روه‌ها، هێزه‌كانی ڕژیم هه‌ڵیانكووتاوه‌ته سه‌ر ماڵی ڕه‌زا شه‌ریفه، چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی سنه و وێڕای بانگكرانی خۆی و ئارمین شه‌ریفه‌ی كوڕ‌ی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات، ده‌ستیان به سه‌ر كه‌لووپه‌له شه‌خسییه‌كانیان دا گرتووه.