هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ به‌ندیخانه‌ی ئێڤین بۆ سه‌ر به‌ندی ٧ی ئه‌و زیندانه‌

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هێزه‌كانی ڕژیم له‌ زیندانی ئێڤین به‌ مه‌بستی گواستنه‌وه‌ی دوو به‌ندكراوی سیاسی  بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی به‌ مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی حوكمی سێداره‌كانیان، هێرشیان كرده‌ سه‌ر به‌ندی ٧ی زیندانی ئێڤین.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، پاش هێرشی ئه‌و هێزانه‌ بۆ سه‌ر به‌ندكراوان به‌ مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌یئێحسان ئه‌فرا‌شته‌ و مێهدی فه‌ریدبۆ ژووری تاكه‌كه‌سی، زیندانیانی سیاسی ڕاگیراو له‌ ئه‌و به‌نده‌ دژ به‌ كرده‌وه‌ی نایاسایی و نامرۆڤانه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌ زیندانیان مانیان له‌ خواردن گرتووه‌. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ به‌ تۆمه‌تیهاوكاری له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی ئیسرائیل، له‌ لایه‌ن دادگا ئینقلابی ڕژیمه‌وه‌ حوكمی سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net