17
له سه‌روبه‌ندی ڕۆژی جیهانی ژن، شه‌وی چوارشه‌ممه ١٥ی ڕه‌شه‌مه، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی هه‌ستی ئه‌میری و ناوبراویان بۆ دادگا بانگهێشت كرد.
هه‌ستی ئه‌میری چالاكی خوێندكاری و زیندانی سیاسی پێشوو له په‌یجی تایبه‌تی خۆی دا ڕایگه‌یاندووه كه هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و وێڕای پشكنینی كه‌لووپه‌له شه‌خسییه‌كانی، مۆبایل و له‌ب تاپه‌كه‌یان زه‌وت كردووه. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه بانگهێشت كراوه و ئه‌بێ له ڕۆژانی داهاتووه‌دا خۆی به دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی تاران بناسێنێت.