12
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی ڕه‌زبه‌ر، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی بۆكان هێرشیان كرده سه‌ر مه‌ته‌بی پزیشكێك به ناوی “ئه‌میر حه‌دادی” و وێڕای پشكنینی ژووره‌كه، مۆبایل، كامپیۆته‌ر و هارد دیسكی دووربینه‌كانیان زه‌وت كرد.
به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی بۆكان، له ڕۆژانی ڕابردوودا، ژماره‌یه‌ك له پزیشكان و كادری ده‌رمانی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان لێ كراوه. شایانی باسه كه كۆمه‌ڵێك له پزیشكیان و كادری ده‌رمانی كوردستان ئه‌ندامی ڕێكخراوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆن كه له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا به شێوه‌ی نهێنی یار‌مه‌تی بریندارانیان ئه‌دا.