ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی خاكه‌لێوه، هێزه لیباس شه‌خسیه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی له شارستانی دێهده‌شت به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هێرشیان كرده سه‌ر مێهرێگان نام ئاوه‌ر، شاعیر و چالاكی مافی ژنانی ئه‌و شاره و ناوبراویان بریندار كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی حكوومه‌ت به ئۆتومبێلێكی پژۆ هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر مێهرێگان نام ئاوه‌ر له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره و وێڕای لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌ی ناوبراو، مۆبایله‌كه‌یان زه‌وت كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه مێهرێگان نام ئاوه‌ر پێشتر و له ڕێكه‌وتی ١١ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه ڕه‌وانه‌ی زیندان كرا. ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه به‌دوای چه‌ند ڕۆژ مانگرتن له خواردن به دانانی وه‌سیقه و به شێوه‌ی كاتی له زیندان ئازاد كرا.