2
“سه‌مه‌د پورشه” به‌ندكراوی سیاسی پێشووی خه‌ڵكی شاری یاسوج، به بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕایگه‌یاندووه كه هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی.
ئه‌و هاووڵاتییه له ڤیدیۆكه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پاش بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیه‌ك كه تێیدا وێنه‌ی “خامنه‌یی” ڕێبه‌ری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئاگر دراوه، ئه‌و هێزانه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی. شایان باسه هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم له ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌و هاووڵاتییه‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و “سه‌مه‌د” له شوێنێكی نادیاردا خۆی حه‌شار داوه.