هێرشی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌ شارستانی نیكشه‌هر

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، به‌ مه‌به‌ستی بڵاوه‌ پێكردنی كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناڕازی دژ به‌ نه‌بوونی ئیمه‌نی كرێكارانی شاغڵ له‌ پرۆژه‌ی ڕێگای ئاسنی “چابه‌هار_زاهدان”، هێرشیان كرده‌ سه‌ر ناڕازیان.

به‌  وته‌ی سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كان، خه‌ڵكی ناڕازی له‌ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا، به‌ داخستنی ڕێگای هاتوچۆی كامیۆنه‌كانی ئه‌و پرۆژه‌یه‌، خوازیاری دابین كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار و هاتوچۆی كرێكارانی شاغڵ له‌ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ بوون، به‌ڵام هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ چه‌ند كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازییه‌وه‌، هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ناڕازیان و هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی كۆمه‌ڵێك له‌ به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان داوه‌. به‌ پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، كۆمه‌ڵێك له‌ ناڕازیان له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ هه‌ڕشه‌ی ساز كرانی دۆسیه‌ و ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان لێ كراوه‌ و پێیان ڕاگه‌یندراوه‌ كه‌ ناچارن كۆتایی به‌ به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا بێنن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net