
ڕۆژی ڕابردوو، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له دوایین جه‌نایه‌تی خویاندا، هێرشیان كرده سه‌ر ڕێوه‌ڕه‌سمی ڕێزگرتن له یادی “ئه‌میر محه‌ممه‌د كوهكه‌ن“.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كه ترسی یه‌كڕیزی خه‌ڵك له ئێران كه‌وتووه‌ته دڵیان، ڕۆژی ڕابردوو به گازی فرمێسك ڕێژ هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ڕێوه‌ڕه‌سمی ڕێزگرتن له یادی “ئه‌میر محه‌ممه‌د كوهكه‌ن” له گیانبه‌ختكردووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له ئه‌و شاره كه به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیمی گیانی به‌ختكرد، به‌ڵام نه‌ك ته‌نیا له بڵاوه پێكردنی ناڕازیاندا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، به‌ڵكوو خۆپێشانده‌ران جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه تا كاتی سزادانی كوژه‌رانی ڕۆڵه‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن لەخۆپێشاندان.