64
ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی گه‌لاوێژ، هێزە ئەمنییەکانی عێراق هێرشیان كرده سه‌ر کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی خوێندکارانی پزیشکی لەبەردەم وەزارەتی دارایی و چه‌ند كه‌سیان بریندار كرد.
بەپێی ڕاپۆرتی میدیاكانی عێراق، خوێندكارانی بواری پزیشكی و په‌ره‌ستاری، هه‌روه‌ها ده‌رچووانی زانكۆی زانیاری پزیشكی خوازیاری دامه‌زراندن له نه‌خۆشخانه و ناوه‌نده ده‌رمانییه ده‌وڵه‌تی و تایبه‌ته‌كانن و ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره كه له شاری به‌غدا خۆپێشاندان ده‌كه‌ن. ڕۆژی دووشه‌ممه، تێكهه‌ڵچوون له نێوان خۆپێشانده‌ران و هێزه‌كانی پۆلیس ڕووی دا و چه‌ند ناڕازی بریندار بوون.