هێرشی په‌هبادی ئه‌رته‌شی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ جیاوازه‌كانی كۆبانی

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوون، هاوكات له‌گه‌ڵ چڕبوونه‌وه‌ی هێرشی چه‌كدارانی حكومه‌تی كاتیی سووریا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان، ئه‌رته‌شی توركیا چه‌ند ئامانجێكیان له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری كۆبانی كرده‌ ئامانج.

ڕاپۆرته‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ هۆی هێرشی په‌هبادی ئه‌رته‌شی توركیا بۆ سه‌ر گوندیخراب عه‌شكی كۆبانی، ١٢ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌كی مه‌ده‌نی بوون به‌ ئامانجی هێرشه‌كان و ٦ كه‌س گیانیان به‌ختكرد. هه‌روه‌ها گونده‌كانی زیره‌ك و جه‌له‌بیه‌، سه‌ر به‌ شاری كۆبانی بوون به‌ ئامانجی هێرشی چه‌كدارانی سه‌ر به‌ حكومه‌ت و بنه‌ماڵه‌یه‌ك به‌ ته‌واوی كۆمه‌ڵكوژ كراون. له‌ هه‌مان كاتدا هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ به‌ هۆی به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی هێرشه‌كان، چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی چه‌كدارانی حكومه‌ت له‌ ناو چوون و به‌ ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش كوژراون یان به‌ سه‌ختی بریندار بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net