
ڕۆژی ڕابردوو و له به‌رده‌وامی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گرژی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان حكومه‌تی شام و ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ری ڕۆژئاوای كوردستان، نانه‌واخانه‌یه‌ك له شاری دێرحافر به په‌هبادی چه‌كدارانی ڕژیم كرایه ئامانج.
به پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، چه‌كدارانی حكومه‌تی سووریا به مه‌به‌ستی ساز كردنی گرژی و ئاڵۆزی له ناوچه‌كه و ده‌ستپێكردنی شه‌ڕێكی نوێ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، له یه‌ك ڕۆژدا دوو جار به په‌هبادی ئینتحاری هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و شاره و زیانێكی زۆری ماددی و گیانی به‌ر هاووڵاتیان كه‌وتووه. چاودێرانی مافی مرۆڤ له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌م كرده‌وه چه‌كدارانی سه‌ر به حكومه‌ته به تەواوی به پێچه‌وانه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ پێناسه ده‌كه‌ن و داخوازیان له ڕژیمی شام كردووه كه هێزه‌كانی كۆنترۆڵ بكات.