هێرشی په‌هپادی بۆ سه‌ر كێڵگه‌ی گازی كوڕموڕ له‌ چه‌مچه‌ماڵ

شه‌وی ڕابردوو، به‌ درۆنێكی ئێنتحاری هێرش كرایه‌ سه‌ر كێڵگه‌ی گازی كوڕموڕ له‌ چه‌مچه‌ماڵ و به‌ هۆیه‌وه‌ زیانێكی زۆر به‌ر ئه‌و كێڵگه‌یه‌ كه‌وت.

به‌ پێی دوایین زانیارییه‌كان، به‌ هۆی ئه‌و هێرشه‌وه‌ چالاكییه‌كانی ئه‌و كێڵگه‌یه‌ به‌ تواوی ڕاوه‌ستاوه‌ و پێرسۆنێلی ئه‌و شوێنه‌ ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی ئه‌من كراون، به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان،  كێڵگه‌ی گازیكوڕموڕگرنگترین ناوه‌ندی وه‌به‌رهێنانی گاز بۆ وزه‌خانه‌كانی دابین كردنی كاره‌با له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌، زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌ زیانی ماڵی  گه‌یشتوو به‌ هۆی ئه‌و هێرشه‌وه‌ ڕانه‌گه‌یندراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net