هێرشی پۆلیسی به‌ریتانیا بۆ سه‌ر ناوه‌ندی كوردان و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چه‌ند كه‌س

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، پۆلیسی به‌ریتانیا هێرشی كرده‌ سه‌ر چه‌ند ڕێكخراوه‌ی كوردانی دانیشتووی ئه‌و وڵاته‌ و به‌ توندووتیژییه‌وه‌ چه‌ند كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

به‌پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی فۆرات، پۆلیس دەستی بەسەر کۆمەڵەی کوردیدا گرتووە و بەبیانووی پشکنین، کەرەستە و کەلوپەلە شەخسییەکانی ئەو هاوڵاتییانەی زەوت کردووە. هەندێک سەرچاوە بە میدیا كوردییه‌كانیان وتووه‌ کە پۆلیس تا ٢٣ هاوڵاتیی دەستبەسەر کردووە. هه‌روه‌ها لەناو هێزەکانی پۆلیسی بەریتانیادا کەسانێک بە زمانی تورکی قسەیان کردووە و ئه‌گه‌ری زۆره‌ كه‌ ئه‌و هێرشه‌ به‌ فه‌رمانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا ئه‌نجام درابیت. پاش ئه‌و ڕووداوه‌، ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی کورد و دۆستانیان لەبەردەم بینای ناوەندی کۆمەڵەی کورد کۆبوونەوە و درووشمیپۆلیسی تیرۆریستوشەرم بکەنوبژی به‌رخۆدانیان بەرزکردەوە. بڕیارە ڕۆژی پێنج‌شەممەش لەدژی ئەو پەلامارەی پۆلیسی بەریتانیا بۆسەر هاوڵاتییان، لە لەندەن ڕێپێوانێکی گەورە بەڕێوە بچێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net