17
ڕۆژی هه‌ینی ٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، پۆلیسی توركیا هێرشی كرده سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی به‌شی ساختمانسازی و ڕێگه‌وبان له شاری ئادانا و ١٢ كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
ڕۆژی ڕابردوو ٦٧٠ كرێكاری شاغڵ له به‌شی ساختمانسازی و ڕێگه‌وبانی شاری ئادان دژ به‌دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی خۆپێشاندانیان كرد و ١٢ كرێكار له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران. به پێی زانیارییه‌كان، ماوه‌ی سێ ڕۆژه كرێكارانی ناڕازی دژ به نه‌دانی حه‌قده‌ست مانیان گرتووه و داوای پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كان و زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان ده‌كه‌ن.