28
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، پۆلیسی توركیا هێرشی كرده سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی دایكانی ئاشتی له شاری سلۆپی و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی باكووری كوردستان، دایكانی ئاشتی له شاره‌كانی وان، ئامه‌د، میردین، ئێلح، جووله‌مێرگ، ڕۆحا، سێرت و مێرسین خۆیان گه‌یاندووه‌ته شاری سلۆپی و دروشمی “نا بۆ شه‌ڕ، هه‌ر ئێستا ئاشتی“یان به‌رز كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كردووه‌ته سه‌ریان و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.