ڕۆژی شه‌ممه ٥ی ڕه‌شه‌مه، پۆلیسی توركیا پاش به‌ڕێوه‌چوونی میتینگی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیمۆكراسی و به‌رابه‌ری گه‌لان(ده‌م پارتی) له شاری شڕناخی باكووری كوردستان، هێرشی كرده سه‌ر خه‌ڵك و به لانیكه‌م شه‌ش كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ڕۆژانی داهاتوودا هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا به‌ڕێوه ده‌چێت و حیزبه كوردییه‌كانیش به پهیڕوهكردنی سیاسه‌تێكی ڕوون و په‌ره‌پێدانی چالاكییه‌كانیان، ده‌یانه‌وێت شاره‌وانییه‌كان له‌ده‌ست قه‌یوومه‌كانی حیزبی ئاك پارتی ئه‌ردۆغان وه‌ر بگرنه‌وه. له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ئاستی هه‌ڵاوسان و بێكاری له توركیا هه‌ڵكشاوه و نرخی خانووبه‌ره، سووته‌مه‌نی، پێداویستییه خۆراكییه‌كان به ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو چووه‌ته سه‌ره‌وه، هه‌ژاری گه‌شه‌ی كردووه و خه‌ڵك به گشتی له سیاسه‌ته‌كانی ئاك پارتی ناڕازین، به‌و بۆنه‌وه خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن تاكوو له هه‌ڵبژاردنی شاهردارییهكان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ردۆغان لاواز بكه‌ن، ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغانیش شێوه‌ی سه‌ركوتی گرتۆته به‌ر و ڕێگه له میتینگ و كۆبوونه‌وه‌ی حیزبه كۆردییهكان له باكووری كوردستان ده‌گرێت.