29
سەرلەبەیانی دووشه‌ممه ٢ی ڕه‌زبه‌ر، هێزه‌كانی پۆلیسی توركیا هه‌ڵیانكووتایه سه‌ر سێ ناوه‌ندی زمانی كوردی سه‌ر به ڕێكخراوی “كۆمه‌ڵه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زمان و چاندی مێزۆپۆتامیا و په‌رتووكخانه‌ی پاییز” و چه‌ندین كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
لەو هێرشەدا دەرگاکان شکێنراون و هاوسەرۆکه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زمان و چاندی مێزۆپۆتامیا، مامۆستاکانی زمانی کوردی، خاوەنی پەرتوکخانەی پاییز و بە گشتی ٢٣ کەس ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، هەروه‌ها دەست بەسەر ٤٠٩ پەرتووک و ١٤٤ گۆڤاری زمانی کوردی‌دا گیراوه و ناوەندەکان تێکدراون.