25
ڕۆژی هه‌ینی ١١ی جۆزه‌ردان، هێزه‌كانی پۆلیسی توركیا هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی هاووڵاتیان كورد له شاری پرسووسی سه‌ر به پارێزگای ڕۆحا و چوار كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی پۆلیسی توركیا به فه‌رمانی دادستانی پارێزگای ڕۆحا هه‌ڵیانكووتاوه‌ته سه‌ر ماڵی چوار ئه‌ندامی شۆرای شاری پرسووس به ناوه‌كانی “موسلم كاراك”، “موسته‌فا ئۆزبهرهك”، “بریتان ته‌كین” و “عه‌بدۆلڕه‌زاق كاراك” و هه‌ر چوار كه‌سه‌كه‌یان ڕفاندووه.