6
ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی پووشپه‌ڕ، پۆلیسی فیدڕاڵی ئه‌مریكا هێرشی كرده سه‌ر په‌نابه‌رانی كرێكار له كێڵگه كشتووكاڵییه‌كانی ئه‌و ولایه‌ته و زیاتر له سه‌د كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، پۆلیسی فیدڕاڵی ئه‌مریكا له چوارچێوه‌ی فه‌رمانی ترامپ بۆ سنوورداشكردنی په‌نابه‌رانی نایاسایی، هێرشی كردووه‌ته سه‌ر كرێكارانی شاغڵ له كێڵگه گشتووكاڵییهكانی به‌رهه‌مهێنانی یاسایی ماریجوانا له كالیفۆڕنیا و سه‌د كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. كرێكارانی ناڕازی به به‌ستنی جاده‌كان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به شه‌ڕ هاتوون به‌ڵام ده‌یان كه‌سیان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كراون و چه‌ند كرێكار بریندار بوون.