26
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی ڕێبه‌ندان، پۆلیسی یۆنان له شاری ئاتن هێرشی كرده سه‌ر خۆپێشاندانی خوێندكاران و قوتابیان و ڕێگه‌ی نه‌دا ناڕازیان له‌به‌رده‌م پاڕله‌ماندا كۆببنه‌وه.
خوێندكاران و قوتابیانی یۆنان له ئاست سیاسه‌تی خسووسی سازی ده‌وڵه‌ت له به‌شی په‌روه‌رده ناڕازین و ده‌ڵێن: مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌ت كه‌مكردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه ده‌وڵه‌تییه‌كان و پێشێلكردنی مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی شارومه‌ندان بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتنیان به ئیمكاناتی به‌رابه‌ره. ناڕازیان ڕۆژی ڕابردوو به‌نیازبوون له‌به‌رده‌م ساختمانی پاڕله‌مان دا كۆببنه‌وه، به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كرده سه‌ریان و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا.