21
به‌یانی هه‌ینی ٢٧ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، هێزه‌كانی پۆلیسی تاران هێرشیان كرده سه‌ر شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی كرێكارانی ئه‌فغانستانی له ساختمانێك و ده‌یان كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، له هێرشی پۆلیسی تاران دا به‌لانیكه‌م ٣٧٠ كارگه‌ری خه‌ڵكی ئه‌فغانستان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هه‌روه‌ها كرێكارێك به‌هۆی لێدانی و ئازاری مه‌ئموورانی ڕژیم بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه فه‌رمانده‌ی فه‌راجا له ڕۆژانی ڕابردوودا ڕایگه‌یاندبوو كه له ئۆپراسیۆنی هێزه‌كانیان دا ٧٠ هه‌زار په‌نابه‌ری نایاسایی ئه‌فغانستانی شناسایی و ٥٢ هه‌زار كه‌سیان سنوورداش كراون.