هێرشی پەهبادی و مووشەکی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر شاری هەولێر

بە پێی دوایین ڕاپۆرتەکان، لە درێژەی شەڕی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەرتەشی ئیسرائیل و ئامریکا، فڕۆکەخانەی هەولێر لەلایەن میلیشیاکانی ڕژیمەوە کرایە ئامانج.

بە پێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، چەند مووشەک و پەهبادێک ئاراستەی فڕۆکەخانەکە کرابوون، بەڵام سیستەمی بەرگری ئاسمانی هێزەکانی ئامریکا توانیویانە بەرپرچی ئەو هێرشانە بدەنەوە و بە تەواوی تێکیانبشکێنن. شایانی باسە هاوکات لەگەڵ ئەم هێرشەدا، هەندێک لە هێزە میلیشیاکانی ناوچەکە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک پشتیوانیان لە کۆماری ئیسلامی دەربڕی و هەڕەشەیان کرد کە هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان درێژەی هەیە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net