هێرشی پەهبادی و مووشەکی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر پاڵاوگەی ڕەئس خێمە و دابەزینی چالاکییەکانی

بە پێی دوایین ڕاپۆرتەکان، کۆماری ئیسلامی بە بەکارھێنانی پەهبادەکانی جۆری “شاهد-١٣٦” و چەند مووشەکێک، پاڵاوگەیەکی سەر بە کۆمپانیای ئارامکۆ لە ناوچەی ڕەئس خێمەی ئیمارات کردە ئامانج.

بە پێی ئەو زانیاریانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، لە ئەنجامی هێرشەکەدا چەند تەقینەوەی بەهێز لە دەوروبەری پاڵاوگەکە هەست پێکراوە و دوکەڵی ڕەش لە بەشێک لە ناوچەکە بڵاو بووەتەوە. سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پاڵاوگەکە بە شێوەی کاتیی بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی زیان و ئەنجامدانی پشکنینی ئەمن،  چالاکییەکانی وەستاندووە. جێگای ئاماژەیە کە تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێکی فەرمی لەسەر ژمارەی قوربانیان یان ئاستی ڕاستەقینەی زیانەکان بڵاونەکراوەتەوە، شایانی باسە ڕەئس خێمە یەکێکە لە گرنگترین ناوەندەکانی هەناردەی نەوتی عەرەبستان و هەر گۆڕانێک لە چالاکییەکانی بکرێت کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر بازاڕی جیهانی دەبێت.

 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net