5

به پێی ڕاپۆرته‌كان، چه‌كدارانی گروپی ته‌حریرئه‌لشام هاوكات له‌گه‌ڵ گروپه جیهادییه‌كانی دیكه كه له لایه‌ن حكومه‌تی سووریا و توركیاوه پشتیوانی ده‌كرێن، به مه‌به‌ستی ڕزگار كردنی به‌ندكراوانی داعش، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر زیندانی شاری ڕه‌قه.
به پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ڕابردوو له ئه‌نجامی هێرشه‌كاندا لانیكه‌م ١٥٠٠ كه‌س لەتاوانبارانی داعش و بنه‌ماڵه‌كانیان له زیندان ڕزگاریان بووه، كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسی زیندوو بوونه‌وه‌ی گروپی جیهادی داعش له كوردستان زۆرتر ده‌كاته‌وه. شایانی باسه هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشی ئه‌و گروپانه، ئه‌رته‌شی توركیا زیندانی “ئهقتا“ی ڕه‌قه‌ی بوردومان كردووه و هه‌وڵی ئازاد كردنی چه‌كدارانی داعشی داوه.