
بەپێی دوایین هەواڵەکان، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە دوایین هەوڵەکانی بۆ پاراستنی دەسەڵاتەکەی، هێرشی کردووەتە سەر وڵاتەکانی عێراق، عەرەبستانی سعوودی، قەتەر و کووەیت.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، درۆنێک لە گەڕەکی پێنجی حەسارۆکی هەولێر کەوتووە خوارەوە و زیان بە چەند ماڵ و ئۆتۆمبێل گەیشتووە. لە لایەکی دیکەوە، هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ڕیاز، کێڵگەی گازی ڕەئس لەفان لە قەتەر و هەروەها هێرش کراوەتە سەر وێستگەی کارەبای کووەت کە بۆتە هۆی ئاگرکەوتنەوە و زیانی ماددی زۆری لێکەوتووەتەوە. لە هەمان کاتدا، وەزارەتی دەرەوەی قەتەر سەرەڕای ئیدانەی هێرشەکان، ئەم کردەوەیە بە پێشێلکردنی سەروەریی وڵات ناو دەبات. هەروەها وەزیری دەرەوەی عەرەبستان جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە وڵاتەکەی مافی وەڵامدانەوەی سەربازی هەیە و ئەگەر پێویست بکات هەنگاوی توند دەگرێتەبەر.