7

بەپێی زانیارییەکان، سپای پاسدارانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە درۆنێکی ئینتحاری هێرشی کردووەتە سەر چیای کۆڕەک لە سنووری قەزای خەلیفان.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئامانجێکی نادیار لە چیای کۆڕەک لە لایەن سپای پاسدارانی ڕژیمەوە کراوەتە ئامانج و هەندێک سەرچاوە ئاماژە دەکەن کە هێرشەکە بە درۆن ئەنجام دراوە، بەڵام تا ئێستا زانیارییەکی ورد سەبارەت بە ئامانجی هێرشەکە بڵاونەکراوەتەوە. دانیشتوانی ناوچەکە باس لەوە دەکەن کە هێزە ئەمنییەکان پاش ڕووداوەکە بە خێرایی گەیشتوونەتە ئەو شوێنە و هەروەها لێکۆڵینەوەیەکی سەرەتایی بۆ دیاریکردنی هۆکاری ڕووداوەکە دەستپێکراوە.