27
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی جۆزه‌ردان، هێزه‌كانی گاردی ئه‌منیه‌تی زیندانی قزلحه‌سار هێرشیان كرده سه‌ر واحدی یه‌ك له سالۆنی ٧ و به‌ندكراوێكیان به توندووتیژییه‌وه بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی گواسته‌وه.
ئه‌و به‌ندكراوه كه ناوی “ڕه‌زا خه‌زاییه” ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی جۆزه‌ردان، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی دیكه له به‌ندكراوانی به‌ندی ٧ له گرته ویدیۆیه‌كدا ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ له‌سێداره‌دانی حه‌فتانه‌ی ١٠ بۆ ٢٠ به‌ندكراو نیشان دابوو. ناوبراو هه‌روه‌ها له ئاست ئه‌شكه‌نجه و ئازاری به‌ندكراوان و بێڕێزی به بنه‌ماڵه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی و ئێستا گیانی له به‌ندی تاكه‌كه‌سی له مه‌ترسی جیددی دایه.