36
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، گاردی ئه‌منیه‌تی زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز به سه‌رۆكایه‌تی “محه‌ممه‌د نیازی” هێرشیان كرده سه‌ر زیندانیان سیاسی له به‌ندی پێنج و كه‌لووپه‌له‌كانیان شكاند.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان كه‌لووپه‌لی نێو به‌نده‌كه وه‌كوو یه‌خچاڵ، ته‌خت و كه‌ره‌سته‌ی شه‌خسی به‌ندكراوانیان شكاندووه و “محه‌ممه‌د نیازی” سه‌رۆكی زیندانی شیبانی ئه‌هواز، كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی تێكه‌ڵ به به‌ندكراوانی سیاسی كردووه. به‌وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، ئێستا ٧٠ به‌ندكراوه له به‌ندی پێنج دا ڕاگیراون و گوشارێكی زۆر بۆ به‌ندكراوانی سیاسی هاتووه.