به‌یانی چوارشه‌ممه ٢٩ی خاكه‌لێوه، گاردی ئه‌منیه‌تی زیندانی ورمێ هێرشیان كرده سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی و بیرمه‌ند و دوو به‌ندكراویان به ناوه‌كانی “که‌یوان ڕه‌شۆزاده” و “كامران قاسمی” بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گواستۆته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی به فه‌رمانی “په‌یمان خانزاده” سه‌رۆكی زیندانی ورمێ، هێرشیان كردۆته سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی و بیرمه‌ند و وێڕای شكاندنی كه‌لووپه‌له‌كان، دوو به‌ندكراویان به ناوه‌كانی “كه‌یوان ڕه‌شۆزاده” و “كامران قاسمی” بریندار و بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گواستۆته‌وه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، “كه‌یوان ڕه‌شۆزاده” سه‌ری شكاوه و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراوه. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی دیكه به ناوی “ئه‌رده‌وان ته‌هووریان” كه له سێهه‌مین ڕۆژی مانگرتن له خواردن دایه، وێڕای نه‌خۆش بوون بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گوازراوه‌ته‌وه. شایانی باسه كه مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوور ٨٠٠ به‌ندكراوه له نامه‌یه‌كدا خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وی سه‌رۆكی زیندانی ورمێ ببوون، به‌ڵام گاردی ئه‌منیه‌تی زیندان چه‌ند جار به فه‌رمانی سه‌رۆكی زیندان هێرشی كرده سه‌ر به‌ندكراوان.