4

به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی شه‌قامی خومه‌ینی شارستانی خاش، له لایه‌ن گروپێكی چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه كرانه ئامانج.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، له هێرشه‌كه‌دا سێ ئه‌ندامی پۆلیس له‌و شارستانه كه یه‌كێكیان له به‌رپرسانی پله‌به‌رزه، به ناوه‌كانی “ئیمان شه‌هنه‌وازی، حسێن گوڵی و حسێن خمبه‌ر“، به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینی شارستانی خاش كراون. شایانی باسه سه‌رچاوه خۆجێییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه دۆخی ته‌ندروستی دوو كه‌س له برینداره‌كان ناجێگیره و به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری، له ژێر چاودێریدان.