2

به‌پێی دوایی زانیارییه‌كان، له لایه‌ن گروپێكی چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه، هێرشێكی خۆکوژیی بۆ سه‌ر مزگه‌وتێك له ئیسلام ئابادی پاكستان كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی ئه‌و وڵاته، له هێرشه‌كه‌دا لانیكه‌م ٣١ هاووڵاتی پاكستان گیانی له‌ده‌ستداوه و هه‌روه‌ها ١٧٠ شارومه‌ندی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. جێگای ئاماژه‌یه هێرشه‌كه بۆ سه‌ر حسێنییهكی په‌یڕه‌وانی مه‌زهه‌بی شیعه ئه‌نجام دراوه و تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ گروپ یا لایه‌نێكی چه‌كدار به‌رپرسیاریه‌تی هێرشه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.