هێرشێکی درۆنی بۆ سەر فەرماندەیی هێزەکانی ٧٠ لە سلێمانی

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕەشەممە، فەرماندەیی هێزەکانی ٧٠ سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی بە هێرشێکی درۆنی کراوتە ئامانج.

بەپێی زانیارییەکان، ئەم هێرشە بە درۆنێک ئەنجام دراوە و پاش تەقینەوەکە، هێزەکانی یەکێتی نیشتمانی بڵاوەیان پێ کراوە. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان  هێزە ئەمنییەکان بەپەلە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵێنەوەیان دەستپێکردووە، بەڵام تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لەسەر ئاستی زیانەکان بڵاونەکراوەتەوە و بەرپرسانی فەرمی هێشتا لەبارەی ئەم هێرشەوە لێدوانیان نەداوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net