هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، لە درێژەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ناوەند و بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە چەند ناوچەیەکی عێراق کرانە ئامانجی هێرشەکانی ئەمریکا.

بەپێی دوایین هەواڵەکان، لە موسڵ هێرش کراوەتە سەر یەکێک لە یەکەکانی حەشدی شەعبی و بووەتە هۆی کوژرانی کەسێک و برینداربوونی چەند کەسی دیکە. هەروەها لە پارێزگای سەڵاحەدین هێرشێکی دیکە بۆ سەر بارەگایەکی ئەم هێزانە کراوە و زیانێکی ماددی و گیانی زۆر تۆمار کراوە. سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم هێرشانە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریی میلیشیاکانی کۆماری ئیسلامی لە عێراق ئەنجام دەدرێن و ئەگەری هەیە لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕێژەی هێرشەکان بەرزتر ببنەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net