57
میدیاكانی به‌ریتانیا ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی خاكه‌لێوه ڕایانگه‌یاند: “پوریا زراعه‌تی” له به‌ڕێوه‌به‌رانی شه‌به‌كه‌ی فارسی زمانی ئێران ئینترناشناڵ پاش چوونه ده‌ره‌وه له ماڵه‌كه‌ی له شاری له‌نده‌ن، له‌لایه‌ن چه‌ند هێرشبه‌ره‌وه به چه‌قۆ بریندار كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دۆخی ته‌ندرووستی ئه‌و مۆجرییه ته‌له‌فزیوونیه پاش هێرشه‌كه‌ی ڕۆژی ڕابردوو له شاری له‌نده‌ن جێگیره و ئێستا له نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری كراوه. وته‌بێژی پۆلیسی له‌ندن له‌و باره‌وه وتی: هێشتا مه‌به‌ستی هێرشبه‌ره‌كان ڕوون نییه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و باره‌وه ده‌ستی پێكردووه.