29

ڕۆژی ڕابردوو، بارەگای کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە ناوچەی سورداش بە درۆن و مووشەک کرایە ئامانج.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم هێرشە بە بەکارهێنانی یەک درۆن و مووشەکێک ئەنجام دراوە و ئاراستەی بارەگای کۆمەڵەی زەحمەتکێشان کراوە. بەگوێرەی سەرچاوەکان، لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا زیانی گیانی بەر هێزەکانی پێشمەرگە نەکەوتووە، بەڵام شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەی پێشمەرگەکان زیانی بەر کەوتووە. هەروەها وتراوە کە یەکێک لەم درۆنانە لە ئاسماندا تەقێنراوەتەوە و یەکێکی دیکەیان کەوتووەتە خوارەوە.