12

ڕۆژی ڕابردوو لە درێژەی هێرشەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا، پێگەکانی حەشدی شەعبی لە کەرکووک کرانە ئامانج.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، فەوجی دووی لیوای ٦١ی حەشدی شەعبی لە قەزای دوبز کراوەتە ئامانج کە لە ئەنجامدا ژمارەیەک کوژراو و بریندار هەیە، بەڵام وردەکاریی زیاتر سەبارەت بە کوژراوان و زیانەکان هێشتا بڵاو نەکراوەتەوە. شایانی باسە کە ئەم هێرشە لە چوارچێوەی زنجیرەی هێرشەکان بۆ سەر هێزە میلیشیاکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەدایە و جەخت لە سەر ئەوە کراوەتەوە کە درێژەی پێ دەدرێت.