9

بە پێی دوایین ڕاپۆرتەکان، بینایەک لە شاری قوم کە پەیوەندیی بە کۆبوونەوە و چاودێرییەکانی مەجلسی خبرەگان بووە، بەر مووشەک کەوتووە و زیانی بەرچاوی پێگەیشتووە.
بەپێی زانیارییە خۆجێییەکان، تەقینەوەیەکی بەهێز لە ناوچەکە هەست پێکرا و بەشێک لە بیناکە لە ناوچووە. هەندێک سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم شوێنە لە ماوەی ڕابردوودا شوێنی کۆبوونەوەکانی پەیوەندیدار بە پرسی جێگری ڕێبەری کۆماری ئیسلامی بووە. لە هەمان کاتدا، هەواڵێک سەبارەت بە کوژرانی ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆبوونەوەکە بڵاو بووەتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێکی فەرمی سەبارەت بە ئەم ڕووداوانە بڵاو نەکراوەتەوە.