5

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، هەندێک لە پێگەکانی سپای پاسداران لە چیاکانی بێلەی دەوروبەری شاری مەریوان بەر هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل کەوتوون.
بە وتەی سەرچاوە خۆجێییەکان، کاتژمێر حەوتی ئێوارە بۆ ماوەی زیاتر لە نیو کاتژمێر، پێگەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لەو ناوچەیە بە توندی هێرشیان کراوەتە سەر و بنکە سەربازییەکانی ڕژیم بە تەواوی لە ناوچوون. سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە هێزەکانی سپای پاسداران پاش ئەو هێرشە بە خێرایی لە ناوچەکە بڵاوبوونەتەوە و کۆمەڵێکی زۆریش بە مەبەستی خۆ پاراستن ڕەوانەی شوێنە گشتییەکانی ناو شاری مەریوان کراون. لە هەمان کاتدا هەنێک ڕاپۆرت ئاماژە بەوە دەکەن کە فڕۆکەکانی ئەرتەشی ئامریکا لە مەودایەکی زۆر نزم دەفڕن و ئەمەش بووەتە هۆی دڵەڕاوکێی هاووڵاتیان.